بەشی نێودەوڵەتی: لە سەرودەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی 2025ی عێراق کە بڕیارە 11ی نوامبێر بەڕێوە بچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی وەک دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان، چاوەروانن کە بۆ جارێکی تر زۆربەی کورسییەکانی هەرێم لە بەغدا بگرنە بندەست و سالانێکی زۆرە کە شێوازی سەروەری، پەیوەندی عەشیرەیی و تۆڕە نەریتەکانی پاڵپشتی هۆکارە سەرەکییەکانی درێژەی هەژمۆنی ئەو دوو حزبەن.
بەوەشەوە لە ساڵانی ڕابردوودا دیاردەیەکی نوێ لە کەشی سیاسی هەرێم سەریهەڵدا و ئەویش چ نییە جیا لە تۆڕەکانی پاڵپشتی لە چوارچێوەی "کەرتی تایبەتی".
لە ساڵی 2019 و هاوکات لەگەڵ سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، دەوڵەتی هەرێم سیاسەتێکی شێلگێرانەی بۆ تایبەتیکردنی ڕێژەیەکی بەربڵاو لە خزمەتکارییە گشتییەکان گرتەبەر و بە کردەوە بەشێکی زۆری گرێبەستەکانی ئەو تایبەتیکردنە ڕادەستی کۆمپانیاگەلێک کرا کە یان سەر بە خێزانی سەرۆکی حکوومەت بوون یان لە لایەن نزیکان یان هاوپەیمانانی سیاسیی ئەوەوە ئیدارە دەکران.
لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی نیشتمانیشدا ڕەوتەکە بە هەمان شێوە بەردەوامە و کۆمپانیاگەلی سەر بە خێزانی تاڵەبانی لە سلێمانیدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.
لە هەولێر و دهۆک گرووپگەلێکی وەک "نۆرس لایت" و "ئەستێر" کە پەیوەندییان لەگەڵ مەسروور بارزانی هەیە، پشکێکی بەرچاویان لە پڕۆژەگەلی ئابووری و خزمەتگەیاندن هەیە و هاوکات لە سلێمانی، قەیوان یەکێکە لە دامودەزگا ئابوورییە گرینگەکانی نزیک لە یەکێتی. هەر کام لەو کۆمەڵانە، هەزاران فەرمانبەریان ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی پەیمانکاریی دەرەکییەوە دامەزراندووە و گلێ جار ئەو فەرمانبەرانە بە ئاشکرا یان بە شێوەی وێرایی هان دەدرێن کە پاڵشتی لە حزبی دەسەڵاتدار یان بەربژێری تایبەتی بکەن و ئەم دیاردە کە پێکهاتەی هەڵبژاردنەکانی ئێستادا، ڕۆڵێکی دیاریکەریان دەبێت.
دیارە لە ساڵانی ڕابردوودا، دەیان کۆمپانیای گەورە لە هەولێر و دهۆک بە خاوەندارێتی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی خێزانی بارزانی چالاکن و لەمناوە "نۆرس لایت" ئیستاکە سەرەکیترین باڵی ئابووریی دەوڵەتە و ئەرکی گواستنەوەی خزمەتی گشتی بە کەرتی تایبەتیی ژێر کۆنتڕۆڵی حزبی زاڵی لە ئەستۆیە. بەڕیوەبەری گشتی و فەرمیی ئەو کۆمپانیایە لە کەسایەتییە نزیکەکانی سەرۆک حکوومەتی هەرێم و لە هاوکارانی پێشوویەتی؛ پرسێک کە بە گوێرەی زۆربەی خەڵک، سنووری نێوان دەوڵەت و کۆمپانیای سڕیوەتوە.
بەشێکی گرینگی خزمەتە گشتییەکانی وەک تاقیکاری پزشکی، بڵاوکردنەوەی دەرمانی تایبەتی و کۆنتڕۆڵی کوالیتی لە ڕێڕەوگەکان لە بندەستی کۆمپانیا ژێرلقەکانی نۆرس لایتە و بەمجۆرە، نە تەنیا سوود و دزەی ئابووریی هەرێم دراوەتە دەستی ئاڵقەیەکی دیار، بەڵکوو کۆنتڕۆڵی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیش لە بندەستی ئەو تۆڕە سیاسی-ئابوورییەیە.
سەیرتر ئەوەیە کە لە کۆمپانیاکانی سەر بە نۆرس لایت لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕکابەرییە هەڵبژاردنییەکاناادا بووە و زۆربەی پڕۆژەگەلی ئاوەدانی و خزمەتگەیاندن کە لە میدیاکاندا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەکرێنەوە یان بانگەشەیان بۆ دەکرێت و لەوان جادە و شەقامی نوێ لە دهۆک و هەولێر تا پارک و ناوەندە دەرمانییەکان، لە لایەن ئەم کۆمپانیایەوە جێبەجێ دەکرێن و لەم پڕۆژانەدا هەزاران کەس دامەزراون کە باش دەزانن شوێنی کارەکەیان پەیوەستە بە سەرۆکی حکوومەتەوە و بەردەوامیی پێگەی حزبی زاڵ، درێژەی ئاسایشی پیشەکیان دەستەبەر دەکات.
هاوکات لە سلێمانی نمانەیەکی هاوشێوە بۆ کۆمپانیاکانی قەیوان و چەندین گرووپی تازە دامەزراوە لە بواری خانووبەرە، پیشەسازی و پشکنینی سنووری بیچمی گرتووە و وەک کۆڵەکەی تۆڕە ئابوورییەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی دەجوڵێنەوە. بە تایبەت پاش سەقامگیربوونی بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای لە سەرۆکایەتی یەکێتی، ئەم تۆڕانە تەکوزمەندتر و ڕێکوپێکتر بوون و ئێستا بەشێک لە ستراتژیی هەڵبژاردنەکانی حزبیان پێکهێناوە. ئەگەرچی هەوڵێکی بەرچاویش هەیە بۆ پەرەدان بەم مۆدێلە لە کەرکوکیشدا، بەڵام فرەچەشنی ئیتنیکی و کەشی ڕکابەرییەکانی ئەوێ، ڕی بە وەدی هاتنی ئەو نمانەیە لە کەرکووک نادات.
بەمجۆرە تۆڕە پاڵپشتییەکان لە قەوارەی "کەرتی تایبەتی" ئەوڕۆکە بۆتە بناغەی سەرەکیی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ئەم ڕەوتە بە ئاوێتەکردنی بەرژەوەندیی ئابووری، خزمەتی گشتی و ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکان، دەبنە هۆی ئینتیمای زایتری هاووڵاتیان بە حزبە زاڵەکان و بەمجۆرە کەشی ڕکابەریی سیاسی سنووردارتر دەکەن و ئەو مەترسییە دەنێینەوە کە هەڵبژاردنەکان ببنە ئامرازێکی فۆڕماڵ و قۆڕغەی دەسەڵات لە بندەستی ئاڵقەیەکی تایبەتی لە نزیکانی حکوومەت.
Your Comment